پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

ئاماری هاتنی گه‌شتیاران بۆ پارێزگای هه‌ولێر له‌ ماوه‌ی ده‌ مانگی رابردوو بڵاوكرایه‌وه‌

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (14ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، بەرێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری ھەولێر رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی ده‌ مانگی رابردووی ئه‌مساڵ، دوو ملیۆن و 468 هه‌زار و 138 گه‌شتیار سه‌ردانی پارێزگای هه‌ولێریان كردووه‌.

به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌، له‌و ژماره‌یه‌دا 445 هه‌زار و هه‌شتاو پێنج گه‌شتیاریان بیانی بوون.

بەرێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری ھەولێر، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئه‌و ئامارانه‌ له‌ نێوان (2022/1/1 تاوه‌كو 2022/10/31) تۆماركراوه‌ و پێشبینی ده‌كرێت تاوه‌كو كۆتایی ئه‌مساڵ، رێژه‌ی گه‌شتیاران زیاتر به‌رزببێته‌وه‌