سبه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌

به‌پێی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌، سبه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ دانیشتنی ژماره‌ (12)ی ئاسایی خولی پایزه‌ى ساڵی چوارەم له ‌خولی پێنجه‌می خۆیدا، ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژەیاسای (پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان-عێراق) ده‌دات.

هه‌روه‌ها خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای (بەركاركردن و هەمواری پیادەكردنی یاسای كەرەنتینی كشتوكاڵیی عێراقی ژمارە 76یساڵی 2012ی هەمواركراو لە هەرێمی كوردستان-عێراق) ده‌كرێت.

له‌ بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی سبه‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ چوار پرۆژه‌ یاسای دیكه‌ ده‌كرێت له‌وانه‌، (پێشنیازەیاسای پاراستنی ئاژەڵان لە هەرێمی كوردستان-عێراق، پێشنیازەیاسای بەركاركردنی یاسای فیدڕاڵیی واژۆی ئەلیكترۆنی و مامەڵە ئەلیكتڕۆنییەكان ژمارە 78ی ساڵی 2012، پڕۆژەیاسای هەمواری پیادەكردنی یاسای بەڕێوەبەردنی ئەوقاف ژمارە 64ی ساڵی 1966ی هەمواركراو لە هەرێمی كوردستان-عێراق و پڕۆژەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای ئەنجوومەنی شورای هەرێمی كوردستان-عێراق، ژمارە 14ی ساڵی 2008