ئه‌ڵمانیا ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و داوا له تاران ده‌كات رێز له یه‌كپارچه‌یی خاك و سه‌روه‌ری عێراق بگرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (14ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەولێر سەبارەت بە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر بنکەی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا، ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی كردووه و داواشیكردووه دەستبەجێ ئه‌و هێرشانه بوەستێندرێن.
له تویته‌كه‌ی كونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر هاتووه، “ئیدانه‌ی هێرشی دووبارەی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکەین. داوا لە ئێران دەکەین رێز لە یەکپارچەیی خاک و سەروەری عێراق بگرێت، دەبێ هێرشەکان دەستبەجێ بوەستێندرێن”.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە (14ـی تشرینی دووەم/نۆڤێمبه‌ری 2022) هێرشکرایە سەر بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردسانی ئێران لە زڕگوێز، كه بووه‌هۆی گیان له‌ده‌ستدانی دوو كه‌س و برینداربوونی هه‌شت كه‌سی دیكه.