کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست له‌ دهۆك به‌ڕێوه‌ده‌چێت

کۆمپانیایەکی ئیماراتی لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەستی بە جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی ستراتیژیی بواری کشتوکاڵ کردووە و دەیەوێت بە پشتبەستن بە نوێترین تەکنەلۆژیا، پەرە بە کشتوکاڵی کوردستان بدات و بەرهەمەکەی بکاتە بڕاندێکی جیهانی.

بەردی بناغەی یەکەم قۆناغی پڕۆژەکە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ داندرا.
گۆهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئەو ئیدارەیە لە بارەی پڕۆژەکە گوتی: یەکەم قۆناغی پڕۆژەکە، بواری چاندن و ناوەندێکی لێکۆڵینەوەی کشتوکاڵی لەخۆ دەگرێت بۆ ئەوەی خەڵکی ئێمە و دەرچووانی کشتوکاڵیمان فێربن لە داهاتوودا کەرتی کشتوکاڵی زیاتر پەرە پێبدەن.
پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای (ئەکرۆتێک)ـی ئیماراتییەوە جێبەجێدەکرێت. لەو پڕۆژەیەدا جەخت لەسەر راهێنانی جووتیاران و دەرچووانی بەشی کشتوکاڵ، کەمکردنەوەی رێژەی بەکارهێنانی ئاو لە کشتوکاڵدا و بەبازاڕکردنی بەرهەمەکانی دەکرێتەوە.
ئەو کۆمپانیایە راهێنان بە جووتیاران و دەرچووانی بەشی کشتوکاڵی دەکات بۆ ئەوەی بە نوێترین تەکنەلۆژیا و زانستی سەردەمیانە، کاری خۆیان بکەن و پەرە بە کەرتی کشتوکاڵی کوردستان بدەن.
هەر وەک کۆمپانیاکە رایگەیاندووە، تەکنەلۆژیا لە شێوەی کاری ئەواندا رۆڵی سەرەکی دەبینێت و بە بەکارهێنانی سیستەمێکی نوێی کشتوکاڵی، دەکرێت بەکارهێنانی ئاو بە رێژەی 70٪ کەمبکرێتەوە.

ھەواڵی زیاتر