چواس خالید – هەولێر
به بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ٢٠ هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ كرێچیان و كه‌مده‌رامه‌تانی هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كرێت، وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م، به‌ردی بناغه‌ی ٨٩٢ یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون به گوژمه‌ی زیادتر له ٤٨ ملیار دیناری عێراقی له زاخۆ دانرا و له ئاینده‌یه‌كی نزیكیشدا، له هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی و هه‌ڵێبجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان بنیات ده‌ندرێن.
له ڕابردوودا مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری بنیاتنانی ٢٠ هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی بۆ هاووڵاتیانی كه‌مده‌رامه‌ت و كرێچیانی هه‌رێمی كوردستان دا، ئێستاش سه‌رباری كاریگه‌رییه قورسه‌كانی ته‌نگژه‌كان و كه‌ڵه‌كه‌بووی قه‌رزی سه‌رشانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م، به‌ردی بناغه‌ی ڕۆنانی نزیك به هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له شارۆكه‌ی زاخۆ داندرا.
١٣ی تشرینی دووه‌م و له‌سه‌ر ئه‌ركی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به گوژمه‌ی ٤٨ ملیار و ٨٢ ملیۆن دیناری عێراقی، به‌ردی بناغه‌ی ٨٩٢ یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ كرێچیان و خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت له زاخۆ دانرا.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا دكتۆر محه‌مه‌د شوكردی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ قۆناغی یه‌كه‌می ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، كه ڕۆنانی ٢٠ هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونه.
سه‌رۆی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان هێمای بۆ ئه‌وه كرد، ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه، زۆربه‌ی كرێچی و خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت سود له یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون له كوردستان وه‌ربگرن و دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ كرێچیان له هه‌رێمی كوردستان به كوالتی به‌رز و نرخی كه‌م، به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌ربۆیه له هه‌موو ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به پڕۆسه‌كه ده‌كه‌ین و ئه‌و یه‌كانه‌ی ته‌واویش نه‌كراون، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌واویان ده‌كه‌ین و به‌سه‌ر كرێنشیناندا دابه‌شیان ده‌كه‌ین.
له ڕۆنانی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون بۆ كرێنشینان و هاووڵاتیانی كه‌مده‌رامه‌ت، له چه‌ندین وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌ی حكوومی لیژنه‌ی باڵا پێكهێندراوه تا سه‌رپه‌رشتی بنیاتنانیان بكه‌ن و به‌كوالتی به‌رز بخرێنه خزمه‌ت هاووڵاتیانه‌وه.
گوهدار شێخۆ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی زاخۆ ڕایگەیاند، پێداچوونه‌وه به فۆڕمی تۆماركراوانی یه‌كه‌كاندا ده‌كه‌ین و لیژنه پێكهێندراوه سه‌ردانی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه فۆڕمیان پڕكردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سی شایسته له یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون سود مه‌ند بن.
به‌پێی زانیارییه‌كان له‌و ٢٠ هه‌زار یه‌كه‌یه‌ی نیشته‌جێبوون كه بۆ كرێچی و خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت دێته دروستكردن، پشكی زاخۆ هه‌زار و ١٠٠ یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونه و پێنج هه‌زار و ٢٠٠ یه‌كه‌ش له پارێزگای سلێمانی ڕۆده‌نرێت و له دهۆكیش چوار هه‌زار و ٥٠٠ یه‌كه و له هه‌ڵێبجه‌ش هه‌زار و ٥٠٠ یه‌كه، له پارێزگای هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ریشی شه‌ش هه‌زار و ٨٠٠ یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت دێته دروست كردن، كه قسته‌كانیان ١٢بۆ ١٥ ساڵ ده‌بێت.
هاوكات ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر مزگێنی به دانیشتوانی كه‌مده‌رامه‌ت و كرێچیانی شاره‌كه‌ی ده‌دات، له ماوه‌یه‌كی نزیكدا و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێی كوردستان به‌ردی بناغه‌ی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ دانیشتوانی كه‌مده‌رامه‌تی شاری هه‌ولێر داده‌ندرێت.
پاڕێزگاری هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێ، له دوو شوێنی باشی هه‌ولێر كه له نێوان شه‌قامه‌كانی ١٢٠ مه‌تری و ١٥٠ مه‌تری هه‌ولێر، ده‌ست به ڕۆنانی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ هاووڵاتیانی كه‌مده‌رامه‌تی شاری هه‌ولێر ده‌كرێت و دوای دانانی به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌كه‌ش، ناوی سودمه‌ندان ئاشكرا ده‌كرێت كه فۆڕمیان پڕكردووه‌ته‌وه.
ئومێد خۆشناو هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، لیژنه‌یه‌ك كاری پاككردنه‌وه‌ی ناوه‌كان ده‌كات و دوای پاكتاوكردنی ناوه‌كان و ئه‌وانه‌ی مه‌رجی وه‌رگرتنیان هه‌یه، به‌و پره‌ڕی شه‌فافی و دادپه‌روه‌ری و به چاودێری داواكاری گشتی پڕۆسه‌ی تیروپشك بۆ هاووڵاتیانی كه‌مده‌رامه‌ت و كرێنشینان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سه‌رباری كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی ته‌نگژه‌ی دارایی، به بڕیاری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ٢٠ هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له ته‌واوی شار و شارۆكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ كرێچیان و هاووڵاتیانی كه‌مده‌رامه‌ت دروست ده‌كرێت و دواجار ٢٠ هه‌زار خێزان له كرێچێتی ده‌رباز ده‌كرێن.