نێچیرڤان بارزانی سەرکۆنەی تەقینەوەکەی ئەمڕۆی ئیستەنبووڵ دەکات

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا نووسیویەتی “سەرکۆنەی هێرشەی تیرۆریستییەکەی ئەمڕۆی ئیستەنبووڵ دەکەم.”

سەرۆکی هەرێمی هاوخەمی و هاوسۆزی خۆی دووپات کردۆتەوە و هاوکات نووسیویەتی “هاوخەمی و نزاکانم لەگەڵ خێزان و ئازیزانی قوربانییەکانە، هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازم.”

كاتژمێر 04:20ـی سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە تەقینەوەیەک له‌ شه‌قامی ئیستقلال له‌ گۆڕه‌پانی ته‌قسیمی تورکیا ڕووی دا كه‌ قه‌ره‌باڵخترین شه‌قامی ئیسته‌نبووڵه‌.

ھەواڵی زیاتر