مه‌سرور بارزانی ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئیستا‌نبوڵ ده‌كات
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە 13ـی 11ـی 2022 دوای تەقینەوەکەی ئەمڕۆی ئیستەنبووڵ بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کرد.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا ڕایگەیاند: بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە ترسنۆکانەی ئەمڕۆی ئیستەنبووڵ دەکەم.
سەرۆکی حکوومەت هەر لە تویتەکەی هاوخەمی و هاوسۆزی خۆی بۆ حکوومەت، گەلی تورکیا و کەسوکاری قوربانییەکان دەربڕیوە.
كاتژمێر 04:20ـی سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە تەقینەوەیەک له شه‌قامی ئیستقلال له گۆڕه‌پانی ته‌قسیمی تورکیا ڕووی دا كه قه‌ره‌باڵخترین شه‌قامی ئیسته‌نبووڵه.