چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ: هه‌ر كه‌سێك دار ببڕێته‌وه‌ ده‌ستگیرده‌كرێت

رزگار حەمەد، بەرێوەبەری گشتی باخداری و دارستان و پاوان لە وەزارەتی کشتوکاڵ، رایگەیاند، لە هەر ناوچەیەکی کوردستان هەر کەسێک دار ببڕێتەوە سزای یاسایی دەدرێت و لە رێگەی بەڕێوەبەراتییەکانی پۆلیسی دارستان دەستگیردەکرێت و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

هه‌روه‌ها راشیگەیاند، رێژەی سەوزایی لە هەرێمی کوردستان لە 13٪ یە و بەپێی ستانداردە جیهانییەکان ئەو رێژەیە کەمە و هەوڵی زیادکردنی رێژەی سەوزایی زیاتر دەدەین