له‌ژێر چاودێریی مه‌سرور بارزانى وێستگه‌یه‌كى کارەبا دەکرێتەوە

وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ژێر چاودێریی سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، وێستگه‌ى كاره‌باى شاوێس ده‌كرێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 13/11/2022، وه‌زاره‌تى كاره‌با ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە: “سبه‌ى دووشه‌ممه‌ كاتژمێر 12 و 30 خوله‌كى نیوه‌ڕۆ، له‌ژێر چاودێریی مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، وەزارەتی كارەبا بە گوژمەی 15 ملیۆن و 917 هەزار دۆلار، وێستگەی كارەبای 132 kvی شاوێس دەكاتەوه‌.”