به‌بڕیاری كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی، ئه‌و به‌رپرسه حكومییانه‌ی ئه‌مڕۆ بوونه ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه، پێویسته ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كانیان بن له حكومه‌ت و په‌رله‌مان.
، به بڕیاری كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حزبه‌كه، پێویسته ئه‌و به‌رپرسه حكومییانه‌ی ئه‌مڕۆ وه‌كو ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی هه‌ڵبژێردران، ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كانیان بن له حكومه‌ت و په‌رله‌مان.
بڕیاره‌كه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی ئه‌م به‌رپرسه حكومییانه ده‌گرێته‌وه:
1. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
2. پشتیوان سادق، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی
3. سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
4. زاگرۆس فه‌تاح، بریكاری وه‌زاره‌تی پلاندانان
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12ـی تشرینی دووه‌می 2022، کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوەچوو و 17 کەس وەک ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیاریکران.
نەوزاد هادی کە وەک ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردرا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا باسی لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە کرد. ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی پارتی گوتی: لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا بەپێی پەیڕەی ناوخۆ، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردران.
نەوزاد هادی، ئاشکراشیکرد لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا ئەندامانی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی هەڵنەبژێردراون و ئەمە بۆ کاتێکی دیکە دواخراوە.
رۆژی سێی ئەم مانگە (تشرینی یەکەم) کۆنگرەی 14ـی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک بەڕێوەچوو و تێیدا سەرۆک، دوو جێگری سەرۆک و 51ـی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی ئەو حزبە بە دەنگی ئەندامانی کۆنگرە هەڵبژێردران.
سەرۆک مەسعود بارزانی لە رۆژی کۆتایی کۆنگرەدا وێڕای پیرۆزبایی لە ئەندامانی کۆنگرە و پارتی، گلەیی ئەوەشی کرد لە ناو ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیدا هیچ کوردێکی ئێزدی تێدا نییە و بۆیە ئەندامانی کۆنگرە سەرۆک بارزانیان دەستکراوە کرد بۆ دیاریکردنی کوردێکی ئێزدی لە ناو رێزی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیدا.
نەوزاد هادی لەبارەی ئەو پرسەوە گوتی: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا باس لەو پرسە نەکرا و لە داهاتوودا یەکلادەبێتەوە.
ناوی 17 ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
فازڵ میرانی
ئازاد بەرواری
هوشیار زێباری
زەعیم عەلی
رێبوار یەڵدا
مەحموود محەممەد
کەمال کەرکووکی
سیداد بارزانی
فواد حوسێن
هێمن هەورامی
هیوا ئەحمەد مستەفا
زاگرۆس فەتاح
نەوزاد هادی
ئامینە زکری
سەربەست لەزگین
پشتیوان سادق
عەلی حوسێن