بەیانی ئەمڕۆ رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە لقێكی خواردنگەی تۆپ ئۆرگانیك لەنێو باخچەی هۆتێل كریستاڵ لەسەر شەقامی 100 مەتریی هەولێر روویدا.
لەوبارەیەوە سەركەوت كاڕەش، گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بە هۆكار و زیانەكانی رووداوەكە كرد و گوتی: ئاگرەكە سەرەتا لە بەشی چێشتلێنانەكە كەوتووەتەوە و تەشەنەی كردووە، بەهۆی ئەوەی چێشتخانەكە لە ماددەی دار دروستكراوە، ئەوا بووەتە هۆی ئەوەی كە ئاگرەكە بە خێرایی تەشەنە بكات.
سەركەوت كاڕەش گوتیشی: زیانەكان تەنها ماددین و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە و هۆتێلەكەش سەلامەتەو تیمەكانی بەرگریی شارستانی هەولێر-یش توانییان ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن.