كۆڵبه‌رێكی كورد له گوندی بیوارانی ناوچه‌ی سه‌رده‌شتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به ته‌قه‌ی سوپای پاسداران گیان له‌ده‌ستده‌دات و دوو هاووڵاتی دیكه بریندارده‌بن.
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی (11ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، له گوندی بیوارن له ناوچه‌ی سه‌رده‌شتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كۆڵبه‌رێكی كورد به‌ناوی (هێمن حه‌مزه) ته‌مه‌ن 30 ساڵ به ته‌قه‌ی سوپای پاسداران ده‌كوژرێت و دوو هاووڵاتی دیكه بریندارده‌بن.
په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، تەرمی ئەو گەنجە ره‌وانەی نەخۆشخانەی شاری سەردەشت کراوە و بارودۆخی ناوچه‌كه تا رادەیەک ئاڵۆز بووە، هه‌روه‌ها ئەگەری بەریەککەوتنی زیاتری نێوان کەسوکاری گەنجەکە و دانیشتوانی گوندی بیوران لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکاندا ھەیە.
له‌وباره‌یه‌وه، رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، هه‌واڵه‌كه‌ی پشتراستكردووه‌ته‌وه و راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا هاتووه، هێزەکانی هەنگی سنوور بەمەبەستی زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران هێرشییان کردووەتە سەر گوندی بیوارانی سەر بە سەردەشت، کە خەڵکی ئەو گوندە لەبەرامبەریان وەستاونه‌ته‌وه و ئەو هێزانە دەستڕێژییان لە خەڵکی گونده‌كه کردووە.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، دوای رووداوەکە گرژی و ئاڵۆزی كه‌وتووه‌ته نێوان سوپای پاسداران و خەڵکی ناوچەکە و دانیشتوانی ئەو گوندە ئۆتۆمبێلێکی سوپای پاسدارانیان سوتاندووە.
راشیگه‌یاندووه، له ئه‌نجامی ده‌ستڕێژی گولـلـه‌ی هێزه‌كانی هه‌نگی سنوور، كاسبكارێك به‌ناوی هێمن حه‌مزه كه خێزانداره و باوكی دوو منداڵه گولله‌یه‌ك به‌ر سنگی ده‌كه‌وێت و گیان له‌ده‌ستده‌دات.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی رێكخراوی هه‌نگاو، ئامینه حه‌مزه كه خوشكی هێمنه یه‌كێكه له برینداره‌كان و به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئورمییه كراوه.