سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی 11ـی 11ـی 2022 پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی عەشیرەتی شەممەڕ کرد بەهۆی کۆچی دوایی شێخی ئەو عەشیرەتە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا نووسیویەتی “پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵم ئاراستەی بنەماڵەی جەڕبا و عەشیرەتی شەممەڕ دەکەم بەبۆنەی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو شێخ حەمیدی دەهام هادی ئەلجەڕبا شێخی هۆزی شەممەڕ لە سووریا.”
هەروەها نووسیویەتی “هاوبەشی خەمەکانیانم لەم ئازار و ناخۆشییەدا، لە خودای گەورە دەپاڕێمەوە کە ڕۆحی کۆچکردوو بخاتە بەر ڕەحمەتی فراوانی خۆی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات، ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.”