مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ كۆچی دوایی شێخ حمێدی ده‌هام ئه‌لهادی، سه‌رۆكی هۆزی شه‌ممه‌ر له سووریا پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و كه‌سوكار و هۆزی شه‌ممه‌ر له سووریا كرد.
له پرسه‌نامه‌كه‌دا هاتووه، كۆچكردوو دۆستی گەلی کورد بوو و رۆڵێکی دیاری لە بەھێزکردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان کورد و عەرەب لە سوریا و عێراقدا ھەبوو.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه
بە داخێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی شێخ حمێدی دەھام ئەلھادی، سەرۆکی ھۆزی شەممەر لە سوریا-م بیست کە دۆستی گەلی کورد بوو و ڕۆڵێکی دیاری لە بەھێزکردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان کورد و عەرەب لە سوریا و عێراقدا ھەبوو. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی دەکەم. خوای دلۆڤان، گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان