سهرۆك مهسعود بارزانی، بۆ كۆچی دوایی شێخ حەمیدی دەهام ئەلجەربا، سهرۆكی هۆزی شهممهر، پهیامێكی پرسهنامهی ئاراستهی هۆزی شهممهر كرد و تێیدا رایگهیاند، کۆچکردوو دۆستێکی دێرینی ئێمە و گەلەکەمان بووە، بە درێژایی تەمەنی کاری بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عەرەب و کورد لە سوریا و عێراق کردووە.
دهقی پهیامهكه
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
بە باوەڕبوون بە قەزا و قەدەری خودای گەورە، بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە شێخ حەمیدی دەهام هادی ئەلجەڕبای شێخی هۆزی شەممەڕ له سووریا كۆچی دوایی كرد، و بەویستی خودای گەوره لەنێو خۆشەویست و دۆستانی له کوردستان ماڵئاوایی لێ كردین.
کۆچکردوو دۆستێکی دێرینی ئێمە و گەلەکەمان بووە، بە درێژایی تەمەنی کاری بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عەرەب و کورد لە سوریا و عێراق کردووە.
بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادەكەی و هۆزی شەممەڕ دەكەین ، و لە خودای گەورە دەپاڕێینەوە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و سەبر ئارامی بە ئێمە و خانەوادە و هۆزەكەی ببەخشێت .
انا لله وانا اليه راجعون
مسعود بارزانی
١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ی زایینی