پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی ڕاگه‌یاند كه‌ هه‌وڵی ده‌دا تاوه‌ری گواستنه‌وه‌ی كاره‌با بدزێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی ناوچه‌ی باكور توانیان كه‌سێك ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ ده‌ویست به‌ ئامێری شۆفه‌ڵ تاوه‌ری كاره‌با بدزێت.

ڕاشیگه‌یاند: له‌ كاتی گه‌یشتنی مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیس كه‌سه‌كه‌ به‌ ئامێری شۆفه‌ڵ تاوه‌ری كاره‌بای 33 كه‌یڤی له‌ ڕۆژئاوای شاری تكریت له‌سه‌ر ڕێگای خێرای به‌غدا – مووسڵ به‌ردابووه‌وه‌ و هه‌وڵی دزینی ده‌دا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیر كرا و شۆفه‌ڵه‌كه‌ی ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا و ڕه‌وانه‌ی شوێنی تایبه‌ت كران بۆ ئه‌وه‌ی یاسایان له‌سه‌ر بسه‌پێنرێت