پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

مه‌سرور بارزانی بەشداری لە پرسەی دیندار شێخ نەجیب دەکات

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ شاری هه‌ولێر به‌شداری له‌ پرسه‌ی دیندار شێخ نه‌جیب كرد و پرسه‌ی و سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكاره‌كه‌ی كرد.

ئەمرۆ پێنجشەممە (10ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبەری 2022)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر بەشداری لە پرسەی مامۆستا دیندار شێخ نەجیب کرد و پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاره‌كه‌ی کرد.

چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، دیندار شێخ نەجیب، كه‌سایه‌تی دیاری هه‌رێمی كوردستان، لەتەمەنی 67 ساڵیدا بە نەخۆشی لە نەخۆشخانەیه‌كی شاری ئۆسلۆی وڵاتی نه‌رویژ كۆچی دواییكرد و دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ له‌ شاری هه‌ولێر به‌خاك سپێردرا.