هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

لە دەڤەری باڵەکایەتی ژمارەیەک مین و تەقەمەنی لەناوبردران

تیمەکانی تەقاندنەوە (EOD)ی سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر بەردەوامن لە چالاکیەکانیان  لە لەناوبردن و نەهێشتنی مەترسیەکانی مین و تەقەمەنی لە سنوری  پارێزگای هەولێر.
بۆ ئەو مەبەستە لە کێڵگەی مینی (کارێزان A) لە گوندی مژدێنیان لە قەزای چۆمان، هەریەک لە  تیمەکانی مینلابەری (DE1) و (میکانیکەل) کاری تبدا دەکەن و بە هاوکاری رێکخراوی (ITF )ی سلۆڤینیا ٢٢ مین و ٢٠ UXO بە سەرکەوتوی لە تەقینەوەیەکدا  لە ناوبردران. 

لە لایەکی دیکەشەوە و لە گوندی ناوەندە توانرا ژمارەیەک مین و تەقەمەنی دوای هەڵگرتنەوەیان، بگوازنەوە بۆ شوێنێکی گونجاو بە مەبەستی لەناوبردنیان

تیمەکانی مینلابەری دەزگای گشتی کاروباری مین رۆژانە کاردەکەن بۆ نەهێشتنی مین و تەقەمەنی بۆ ئەو مەبەستە  رۆژانە بە دەیان مین و تەقەمەنی پوچەڵ دەکەنەوە و لەناودەبەن.