شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

نێچیرڤان بارزانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌ محه‌مه‌د حه‌لبووسییه‌وه‌ پێ ده‌گات

محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا به‌بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌ى چواردەی پارتى ديموكراتى كوردستان و هه‌ڵبژاردنی‌ به‌ جێگرى يه‌كه‌مى سه‌رۆكى پارتى، پيرۆزبايى له‌ نێچيرڤان بارزانى كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.

لاى خۆه‌يه‌وه‌ نێچيرڤان بارزانى جێگرى يه‌كه‌مى سه‌رۆكى پارتى ديموكراتى كوردستان سوپاسى محه‌مه‌د حه‌لبووسى كرد بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزباييان و هيواى خواست هه‌موو هێز و لايه‌نه‌ عێراقييه‌كان پێكه‌وه‌ هاريكار و ته‌با بن بۆ تێپه‌راندنى ته‌حه‌دييه‌كانى به‌رده‌م عێراق و گه‌ياندنى وڵات به‌ كه‌نارى ئارامى و سه‌قامگيرى.