شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

ته‌رمی ئافره‌تێكی تری كۆچبه‌ری كورد له‌ ده‌ریای ئیجه‌ دۆزرایه‌وه‌

ئاری جه‌لال سه‌رۆكی ده‌زگای لووتكه‌ ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سێشه‌م ته‌رمی كۆچبه‌رێكی تریان له‌ كه‌ناراوه‌كانی ئێڤیای وڵاتی یۆنان دۆزیوه‌ته‌وه‌، دوای دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ زانیارییه‌كان و ناسینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ كورده‌.

ڕاشیگه‌یاند: ته‌رمه‌كه‌ له‌لایه‌ن كه‌سێكی نزیكییه‌وه‌ ناسراوه‌ته‌وه‌ كه‌ كۆچبه‌رێكی كورده‌ له‌ ڕه‌گه‌زی مێ و خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌ و ناوه‌كه‌شی (زریان ئه‌مین)ه‌.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: زریان ئه‌مین ماوه‌ی زیاتر له‌ مانگ و نیوێك بوو له‌ وڵاتی توركیا مابووه‌وه‌ له‌ چاوه‌ڕوانی ده‌رچوونی بوو بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا، دواجار بڕیاریداوه‌ به‌ یه‌خت له‌ ڕێگه‌ی ده‌ریای ئیجه‌وه‌ گه‌شته‌كه‌ بكه‌ن، به‌و هۆیه‌وه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كه‌سی تر یه‌خته‌كه‌یان نووقم ده‌بێت و ده‌خنكێن.

جێی باسه‌ رۆژی 1ی ئه‌م مانگه‌ له‌ ده‌ریای ئیجه‌ و له‌ نزیك كه‌ناراوه‌كانی ئێڤیا له‌ وڵاتی یۆنان یه‌ختێك به‌ 70 سه‌رنشینه‌وه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كیان كوردبوون نووقم بوو، تا ئێستاش ته‌رمی 26 كۆچبه‌ر له‌نێو ئاوه‌كاندا دۆزراونه‌ته‌وه‌ و به‌شێكی تریشیان تا ئێستا بێ سه‌روشوێنن