بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان پیرۆزبایی لە پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات

بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی چواردەھەمی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.

بەڕێز/جەنابی کاک مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
بەڕێزان /کاک نێچیرڤان بارزانی و کاک مەسرور بارزانی
جێگرانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
بەڕێزان / ئەندامانی ھەڵبژێردراوی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان

ب/پیرۆزبایی
دوای سڵاو و ڕێز ………..

بەبۆنەی کۆتایی ھاتنی کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان و ھەڵبژاردنەوەی جەنابتان وەک سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەناوی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بزووتنەوەکەمان بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و تەواوی ئەندامانی کۆنگرەی ١٤ ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین و ھیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازین، ناکرێت ئەوە لەیاد بکەین پارتی لە دیرۆکی گەلەکەماندا بە سەرۆکایەتی (بارزانی نەمر)تێکۆشان و شەھیدی بێ شوماری ھەن و نکۆڵیش ناکرێت مێژووی خەبات و قوربانیدانی جەنابتان لە ڕێگەی ئازادی کوردستان مێژوویەکی پڕ لە سەروەریە، ھیوادارین ڕۆڵی جەنابتان بەرچاوبێ لە ھێنانە کایەی تەبایی و یەکڕیزی نیشتمانی.

ھەر لە ڕێگەی ئێوەشەوە پیرۆزبایی لە برایانی بەڕێزمان کاک نێچیرڤان و کاک مەسرور دەکەین بە بۆنەی ھەڵبژاردنیان وەک جێگرانی سەرۆک، بە ھیوای سەرکەوتنیانین.

جارێکی دیکە پیرۆزباییت لێدەکەین و جەخت لەوە دەکەینەوە کە پەیوەندی نێوانمان بەرەو پێش بچێت
ھەر شادبیت.

مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان

ھەواڵی زیاتر