ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه دا: لەمەودوا رۆژانی شەممە کە پشووی دیوانی وەزارەتە، لە کاتژمێر 10:30 بەیانی تاكو 3:30ی عەسر، بەندە و تیمی نووسینگەکەم لە وەزارەت دەوام دەکەین.
ئاماژه‌شی دا كه ده‌وامكردنی رۆژانی شه‌مووانی بۆ زیاتر راپەراندنی کاروباری هاووڵاتییان و گوێگرتن لە داواکارییەکانیان ده‌بێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه رۆژانی شه‌موو له به‌شی هه‌ره‌زۆری فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشووی فه‌رمییه و ته‌نیا هه‌ندێك له فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كانی سه‌ر به شاره‌وانی و ته‌ندروستی و ناوخۆ ده‌وام ده‌كه‌ن.