به‌شار فائیق، ئه‌و خوێندكاره كورده‌ی چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا له شاری ئه‌هوازی ئێران له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه درایه به‌ر چه‌قۆ و به‌سه‌ختی برینداركرا، به‌یانی ئه‌مڕۆ گیانی له‌ده‌ستدا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8ـی تشرینی دووه‌می 2022، محه‌ممه‌د مه‌هدی، هاوڕێی به‌شار فائیق به سەرچاوەیەکی راگه‌یاند، دوای چه‌ندین رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه و ئه‌نجامدانی چوار نه‌شته‌رگه‌ری، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌شار فائیق، خوێندكاری قوناخی دووه‌می پزیشكی گشتی زانكۆی (جوندی شاپور) به‌هۆی سه‌ختی برینەكهیهوه گیانی له‌ده‌ستدا.
رۆژی 4ـی تشرینی دووه‌می 2022، له شاری ئه‌هوازی باشووری رۆژئاوای ئێران له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه به‌چه‌قۆ هێرش كرایه سه‌ر به‌شار فایه‌ق بهرگارهیی، دانیشتووی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش و خوێندكاری قۆناغی دووه‌می به‌شی پزیشكی له زانكۆی (جوندی شاپوری)ـی ئه‌هوازی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و به‌سه‌ختی برینداركرا.
هاوڕێکەی به‌شار فایه‌ق باسی لەوەشکرد، به‌شار بۆ كڕینی چه‌ند پێداویستییه‌كی رۆژانه چووبووه نێو بازاڕ، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه داوای لێكراوه مۆبایل و پاره‌یان پێیبدات، به‌ڵام ناوبراو ره‌تیكردووه‌ته‌وه ئه‌و كاره بكات، بۆیه به‌چه‌قۆ هێرشیان كرده سه‌ری و به‌سه‌ختی برینداریان كرد.