یەکەی ژمێریاریی وەزارەتی پێشمەرگە کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوە

سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، یەکەی ژمێریاریی وەزارەتی پێشمەرگە کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەشێکی زۆری پێشمەرگە لە ڕێگەی بانکەوە مووچە وەردەگرن و پڕۆسەکەش بە قۆناغ بەردەوام دەبێت، تاوەکو هەموو هێزی پێشمەرگە لەو ڕێگەیەوە مووچەی خۆیان وەربگرن.