سه‌رۆكی په‌رله‌مان په‌یامێک ئاراسته‌ی سه‌رۆک و جێگرانی پارتی دەکات

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و جێگرانی سەرۆک و ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی 14ـی پارتی.

د. ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە پەیامەکەی ئاماژەی بەوە داوە کە “هیوادارین ئەم كۆنگرەیە ببێتە هەوێنی یەكڕیزی و تەباییی نێوان سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەكان و پتەوتربوونی پەیوەندییەكانی نێوانیان بە ئاراستەی یەكگوتاری و ھاوھەڵوێستی لە پرسە چارەنووسسازەكاندا.”

دەقی پەیامەکەی د. ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان:-

به‌ڕێزان.. سەرۆك و جێگرانی سەرۆك و ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان..

بەبۆنەی سەركەوتنی (14)ھەمین كۆنگرەی پارتی دیموكراتی كوردستان و بەدەستھێنانی متمانەی ئەندامانی كۆنگرە، جوانترین پیرۆزبایی خۆمانتان ئاراستە دەكەین، لە ڕێگەی بەڕێزیشتانەوە پیرۆزبایی لە تەواوی ئەندامان و دۆستان و لایەنگرانتان دەکەین.

هیوادارین ئەم كۆنگرەیە وێستگەیەکی زۆرباش بووبێت بۆ بەخۆداچوونەوە و خۆسازدانەوە بۆ ئەرکەکانی حزبایەتی و هاوکات ببێتە هەوێنی یەكڕیزی و تەباییی نێوان سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەكان و پتەوتربوونی پەیوەندییەكانی نێوانیان بە ئاراستەی یەكگوتاری و ھاوھەڵوێستی لە پرسە چارەنووسسازەكاندا.

دووبارە پیرۆزباییتان لێدەكەم، ھەر سەركەوتوو و سەرفراز بن.

د. ڕێواز فایەق

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

ھەواڵی زیاتر