لە قادركەرەم بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە دوو پێشمەرگە گیانیان لە دەستدا
ئەمڕۆ لە سنووری ناحیەی قادركەرەم، سەر بە قەزای چەمچەماڵ، بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە دوو پێشمەرگە گیانیان لەدەست دا و سێ پێشمەرگەی تریش بریندار بوون.
قوربانییەكان یەكێكیان ناوی ئەحمەد عەقیلە و ئەوی تریان ناوی محەمەد لەتیفە و خەڵكی سنووری خانەقینن.
لەم بارەیەوە، سدیق محەمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی قادركەرەم ڕاگەیاند: ”ئەمڕۆ دووشەممە 7ی 11ی 2022، لەناو كۆمپانیای داناغاز لە سنووری قادركەرەم، بەهۆی پێكدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێل، دوو پێشمەرگە گیانیان لەدەست دا و سێ پێشمەرگەی تر بریندار بوون.”
گوتیشی: ”لایەنە پەیوەندیدارەكان گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكە و دەستیان بە لێكۆڵینەوە کردووە.”