لەبارەی چوونی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا ڕوونکردنەوە دەدرێت
هەرچەندە بڕیاربوو سبەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکەن، بەڵام سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ئاشکرایکرد، هێشتا وادەی سەردانیکردنی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەدیارینەکراوی ماوەتەوە.
ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران راگەیاند، سبەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناچێتە بەغدا و چاوەڕێ دەکەن حکومەتی عێراق وادەیان بۆ دیاری بکات ئەو کات دەچنە بەغدا.
رۆژی هەینی (4ی تشرینی یهكهم/نۆڤێمبهری 2022)، فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە کوردستان24ی رایگەیاند، رۆژی سێشەممە (8ی تشرینی دووهم/نۆڤێمبهری 2022)، شاندێکی حکومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەکات و ئامانجی شاندەکەش گفتوگۆکردنە لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی 2023.
سەبارەت بە ئەندامانی شاندەکە، فارس عیسا گوتی: شاندەکەی حكومهتی ههرێمی كوردستان بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری و ئەندامییەتی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بهدواداچوون و فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان له بهغدا دهبێت.