بە گوژمەی 340 ملیۆن دینار شەقامەكانی گەڕەكێكی ناحیەی سیدەكان قیرتاو دەكرێن

لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەست كراوە بە چاککردن و قیرتاوكردنی كۆڵان و شەقامەكانی گەڕەكی برادۆستی ناحیەی سیدەكان لە سنووری قەزای سۆران.

ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەكان، بە سەرچاوەیەکی ڕاگەیاند: لە درێژەی کار و پڕۆژە خزمەنگوزارییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانیی سیدەکانەوە دەست کراوە بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی چاککردن و قیرتاوکردنی شەقام و کۆڵانەکانی گەڕەکی برادۆست لە سەنتەری ناحیەکەمان”.

ئاشکرایشی کرد: گوژمەی پڕۆژەکە بریتییە لە 340 ملیۆن دینار کە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ دەکرێت و یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکان کە خزمەتی زۆر بە هاووڵاتییان دەکات.

ھەواڵی زیاتر