کۆچبەرانی کورد لە بەریتانیا لە خراپترین دۆخدان

محەمەد تەمەنی 17 ساڵە و خەڵکی هەرێمی کوردستانە، ئێستا لە کەمپێکی پەنابەرانە لە نزیک فڕۆکەخانەی هیزرۆ لە بەریتانیا. ناوبراو لە دۆخێکی ئەوەندە خراپدایە ئاواتەخوازی گەڕانەوەیە و دەڵێ چەندین ڕۆژە نە خواردنێكی باشم خواردووە و نە نووستنیشم باشە، تەنانەت باسی چەندین هەفتە خواردن و خواردنەوەی خراپ دەکات. محەمەد بە دەسبەستراوی هێنراوەتە سەنتەرەکە و بە چاوێکیش لەو فڕۆکەیە دەڕوانێت وا بەسەر سەریدا تێ دەپەڕێت. حەمە 25 ڕۆژە لە سەنتەری مانستۆن دەستبەسەرە.

بە ژماردنی ڕۆژەکانی حەفتە، ڕۆژانە محەمەد لە دۆخێکی سەختدا ژیان بەڕێ دەکات. ناوبراو بەهۆی نەبوونی شوێن ناچارە لەسەر کورسی و لەبەر سەرما بخەوێت؛ باسی ئەوە دەكا، كە زۆر کۆچبەر لەگەڵ ئەو لەو کەمپەدا نەخۆش کەوتوون، دەڵێ: “ڕۆژانە زۆر کەم دەخۆم و زۆربەی کات برسی دەمێننمەوە، تەنانەت شوێنی تەواو نییە بۆ خۆشۆردن، تەنانەت ڕێگەش نادرێت پەیوەندی لەگەڵ خێزانەکەشی بگرێت، لەدۆخی خۆی ئاگاداریان بکاتەوە و باسی ئەو ڕێگە مەترسیدارەش بکات لە کەناڵی ئینگلیز پێیدا تێپەڕیوە .
محەمەد دەڵێ: “هەموو کۆچبەران لە نێو دەردەسەریدان لەو کەمپە، ئێرە دۆخێکە تەنانەت شایستەی ئەوە نییە ئاژەڵیش تێیدا بژیت، چ بگات بە مرۆڤ.”
محەمەد یەکێکە لە هەزاران کۆچبەرەی لەوەتەی کردنەوەی سەنتەری مانستۆن گوازراوەتەوە ئەو شوێنە لە کانوونی دووەمی 2022ـدا، بەشێکی ئەوانەشی لەو کەمپەدان منداڵن، لە چەند حەفتەی ڕابردووشدا چەندین ڕەخنە ئاراستەی حکوومەتی بەریتانیا کرا لەسەر دۆخی ئەو کەمپە و ناخۆشیی دۆخی کۆچبەران، لەوانە قەرەباڵغی، سەنتەرەکە بووەتە چەقی ئەو مشتومڕەی لەسەر دۆخی کۆچبەران هەیە .
رۆژی هەینی، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ڕایگەیاند: “دۆخی سەنتەرەکە هەروەکو خۆیەتی، لەبارەی دۆخی خراپی کۆچبەران و مەترسیداریی ناو کەمپەکە، دەستمان بە هەندێک هەنگاو کردووە بۆ باشترکردنی دۆخی کەمپەکە، 1000 کۆچبەر لە ماوەی 5 ڕۆژی ڕابردوودا گوازراونەتەوە، لەکاتێکدا پێشتر دوو هێندەی ژمارەی خۆی کۆچبەری تێدا دانراوە.” ئەو سەنتەرە پێشتر بۆ 1600 کۆچبەر دانراوە، بەڵام ئێستا 3 هەزار کۆچبەری تێدا دەژی .
محەمەد بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاو کراوەتەوە بە کوردی قسەی کردووە، ناوبراو بە زمانی خۆی دەردەسەرییەکانی گێڕاوەتەوە. هاوکات دوو لەو ڕێکخراوانەی لەبارەی کۆچبەران کار دەکەن بە هەمان شێوە پشتڕاستی دەکەنەوە کە ئەو کۆچبەرە کوردانە لە دۆخێکی خراپدان. کۆچبەری دیکەش بە هەمان شێوە قسەیان لەسەر ئەو دۆخە کردووە لەو شوێنە تێیدا دەژین، دەڵێن زۆرجار برسی دەمێنینەوە بەهۆی ئەوەی خواردن نییە بیخۆین، تەنانەت شوێنی پێویستیش بۆ نوستن نییە و کارمەندی تەندروستیش نییە بۆ چارەسەری نەخۆش.
خەڵكی دیکەش جگە لە کوردی هەرێمی کوردستان لەو سەنتەرە دەژین، لەوانە کۆچبەری سوودانی، یەکێک لەو کۆچبەرانە دەڵێ شەوان بە خەبەرم و بە ڕۆژ دەنووم بەهۆی ئەوەی ترسم هەیە شتێکم بەسەر بێت .”
کێشە و گرفتەکانی سەنتەری مانستۆن، وای کردووە وەزیری ناوخۆی بەریتانیا بەدواداچوونی لەسەر بکات. وەزیری ناوخۆی پێشتری بەریتانیا سوەیلا برەیڤەرمان، پێشتر بەوە تۆمەتبار کرا کە لە پەنای کاری حکوومی هەوڵی داوە شوێنی نیشتەجێبوون بۆ هەندێک کۆچبەر دابین بکات، ئەو ئەو پرسەی ڕەت کردەوە، بەڵام گوتی سیستەمی پەناخوازی لە بەریتانیا شکستی هێناوە .
ڕۆژی چوارشەممە کەیر ستارمەر، سەرکردەی پارتی کاری بەریتانیا ڕەخنەی لەو بڕیارەی حکوومەت گرت و ڕایگەیاند: “لەوەتەی کۆنسەرڤاتیڤەکان لە 2010 وە لەسەر حوکمن ئەو سیاسەتەی کۆچبەران شکستی هێناوە، کێ شکستی بەو سیاسەتە هێنا، بێگومان کۆنسەرڤاتیڤەکان خۆیان .”
لەولاشەوە کۆچبەران هانا بۆ باشترکردنی دۆخیان دەبەن و دەڵێن: “خواردن نیە بیخۆین، ناتوانین بخەوین، لە ڕووی جەستەییەوە بێهێز بووین، خوادا شایەتی هەموو شتێکە .”
لووسی مۆریتۆن، یەکێک لەو ئەفسەرانە و بەڕێوەبەری پێشووی یەکێتیی سنوورەکان لە بەریتانیا ڕایگەیاند: “تەنیا سێ پزیشكی تایبەتمەند لەو سەنتەرە هەن، ئەوەش بۆ ئەو ژمارە زۆرەی خەڵک زۆر کەمە و کەموکووڕی دروست دەبێت .”

ھەواڵی زیاتر