وهزارهتی سامانه سروشتییهكان روونكردنهوهیهك بڵاودهكاتهوه
وهزارهتی سامانه سرووشتییهكان روونكردنهوه لهبارهی دیارنهمانی 175 ههزار بهرمیل نهوت دهدات و رایگهیاند، کۆمپانیای نێودەوڵەتی (دیلۆیت) چاودێری و وردبینی لەسەر پرۆسەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەکات.
دهقی روونكردنهوهكه:
زیاد جەبار ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، لە لێدوانێکی باس لە دیارنەمانی رۆژانە 175 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم دەکات.
ئەم پەرلەمانتارە بۆ خۆشی دەزانێت کە کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتی (دیلۆیت) وەک لایەنی سێیەم و چاودێر، وردبینی لەسەر پرۆسەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەکات و راپۆرتی مانگانەی خۆیشی بڵاودەکاتەوە.
هەرێمی کوردستان رۆژانە بە تێکڕایی لە نێوان 425 – 435 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت.
بۆ نموونە لە مانگی یەکی ئەمساڵ رۆژانە 435.911 بەرمیلی نەوتی بەرهەمهێناوە، لە مانگی پێنج 434.469 بەرمیل و لە مانگی 10 بۆ 426.075 بەرمیل بەرهەمهێنراوە.
کۆمپانیای دیلۆیت ئەم ژمارانەی سەرەوە لە راپۆرتەکانی خۆیدا پشتڕاست کردووەتەوە.
پرسیار ئەوەیە ئەم بەڕێزە لەسەر چ بنەما و بۆ چ مەبەستێک ئەم ژمارانەی ئاماژە پێ دەکات کە هیچ ئەسڵ و راستی تێدا نییە.