ئەمڕۆ یەکشەممە 6/11/2022 بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، بە هیچ شێوەیەک کار بە بەڵگەنامەی کۆپیکراو، یان تێکچوو ناکرێت.
لە ئاگادارییەکەی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێردا هاتووە: ”ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتییان و سەردانیکەرانی بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر دەکەینەوە کەوا لە کاتی سەردانیکردن بۆ هەر کارێکی (تۆمارکردن، گواستنەوەی خاوەندارێتی، تازەکردنەوە، دەرهێنانی مۆڵەت، یان تازەکردنەوەی)، دەبێت بەڵگەنامەکانیان وێنە ڕەسەنەکە بێت و بە هیچ شێوەیەک کار بە بەڵگەنامەی کۆپیکراو، یان تێکچوو ناکرێت.”