دوای ئەوەی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 05ـی 11ـی 2022 لە سێیەم ڕۆژی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی 14ـی پارتی دیموکراتی کوردستان دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دەستی پێ کرد، دەنگدانەکە کۆتایی هات و پڕۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان دەستی پێ کرد.
دەنگدانەكە لەسەر كاغەز بوو و هەر ئەندامێكی كۆنگرە دەیتوانی دەنگ بە 41 كەس بدات، واته بهشێوهی دهنگدانی بهدهست ئهندامانی كۆمیتهی ناوهندی پارتی هەڵبژێردران، 51 ئهندام وهک ئهندامی كۆمیتهی ناوهندیی و 9 ئهندامیش وهک یهدهگ دەستنیشان دەکرێن.
هەر لەمبارەیەوە مەحموود محەمەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بەوە دا کە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی دەنگدانەکە و کۆتاییهاتنی پڕۆسەكە، كۆنگرەكەشمان كۆتایی دێت.
دوێنێ هەینی لەسەر پێشنیازی سەرۆک بارزانی و بە دەنگی تێکڕای ئەندامانی کۆنگرە، بڕیار درا، فازڵ میرانی، هۆشیار زێباری، ئازاد بەرواری، مەحموود محەمەد، ڕێبوار یەڵدا، کەمال کەرکووکی، زەعیم عەلی، عەبدولموهەیمەن بارزانی، فوئاد حوسێن و عارف تەیفوور ڕاستەوخۆ بە ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی دەستنیشان کران.
بڕیارە ئەمڕۆ شەممە دوای جیاکردنەوەی دەنگەکان و ڕاگەیاندنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی کۆنگرە کۆتایی بێت