لە نامەیەکی پیرۆزبایی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بۆ سەرۆک کۆماری عێراق رایگهیاند: پابەندبوونی خۆم بۆ درێژەدان بە هاریکاری لەگەڵ حکومەتی عێراق و بەڕێزتان دووپات دەکەمەوە
سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید، پەیامێکی پیرۆزبایی لە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆمار پێگەیشت کە لە نامەکەدا متمانەی خۆی دوپاتکردۆتەوەو تیایدا هاتوە : ئەزموونی ئێوە و سەرکردایەتی ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوە دەگێڕێت لە بنیاتنانی دەوڵەتێکی دیموکراسی فیدراڵی یەکگرتوو بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق بکات.
سکرتێری گشتی نەتوەیەکگرتوەکان ئاماژەی بەوەداوە ، پێکهێنانی حکومەتێکی کاریگەر بە دەسەڵاتی تەواو ، توانای وەڵامدانەوەی داواکارییە ڕەواکانی دەبێت لە ڕێگەی چاکسازیی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی، هەروەها پێویستیش دەبێت بۆ بنیاتنانی ئایندەیەکی باشتر بۆ گەلی عێراق بە تایبەت بۆ ژنان و گەنجان.
گۆتێرێس جه ختی لەوەش کردۆتەوە ، عێراق وەک یه کێک له وڵاتانی دامەزرێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان، هاوکاریی بەردەوامی لەگەڵ نەتەوه یەکگرتووه کاندا هەیه” راشیگەیاند “جارێکی دیکه دڵنیاتان دەکەمەوە و بەڵێنی تایبەتی خۆم دوپات دەکەمەوە بۆ بەردەوامبوون له هاوکارییەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق و بەڕێزتان.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان دووپاتی کردەوە، دەتوانن پشت بە ئەو پشتگیرییە بەردەوامە ببەستن کە لەلایەن نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق (یۆنامی) پێشکەش دەکرێت، بەپێی ئەو ئەرکەی کە ئەنجومەنی ئاسایش پێی سپاردوە.