سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

لە شێخان گەنجێک بە هۆی دەمەقاڵیەوە دەکوژرێت

لە کۆمەڵگای چڕە لە سنووری شارۆچکەی شێخان، گەنجێک لە بەردەرگای ماڵەکەی خۆی، بە فیشەکی دەمانچە کوژرا.

بەپێی زانیارییەکان کەمێک پێش ئێستا، گەنجێک بە ناوی محەمەد مووسا محەمەد، تەمەن 22 ساڵ، لە بەردەرگای ماڵەکەی خۆی لە کۆمەڵگای چڕە لە سنووری شارۆچکەی شێخان، بە فیشەکی دەمانچە تەقەی لێ دەکرێت و بەهۆیەوە بەسەختی بریندار دەبێت.

ئەو گەنجە بەر لە گەیشتنی بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شێخان، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.

بەپێی زانیارییەکان، ڕووداوەکە پەیوەندیی بە دەمەقاڵێی نێوان دوو گەنجەوە هەبووە، کە یەکێكیان چەکی بەکار هێناوە و ئەم ڕووداوی كوشتنەی لێ كەوتووەتەوە.

تا ئێستا پۆلیس سەبارەت بە ڕووداوەكە لێدوانی فەرمیی نەداوە.