ئه‌مڕۆ سێیه‌م رۆژه 1056 ئه‌ندامی كۆنگره‌ی چوارده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له دهۆك سه‌رقاڵی راپه‌ڕاندنی كاره‌كانیانن، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به‌ڕێوه‌ده‌چێت. سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره، ئیدریس هادی زانیاری نوێ له باره‌ی پرۆسه‌كه ده‌خاته‌ڕوو.
ئیدریس هادی ڕایگەیاند : به فه‌رمانی جه‌نابی سه‌رۆك لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره له 21 ئه‌ندام پێكهات، به هه‌رێمی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، 190 بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنمان هه‌بوو، هه‌ر بازنه‌یه‌ك 4000 كه‌سی هه‌بوو، له‌و بازنانه 3 پیاو و یه‌ك ئافره‌ت نوێنه‌رایه‌تی ده‌كردن بۆ كۆنگره.
گوتیشی: پێنج لیژنه‌ی سه‌ره‌كی پێكهێنرا بۆ پارێزگاكانی هه‌رێم و به‌غدا، له هه‌موویاندا هه‌ڵبژاردن كرا، زۆر به رێكوپێكی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو. له ماوه‌ی 45 رۆژدا له هه‌ر 190 بازنه‌كه‌دا هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو. هه‌مووی به هه‌ڵبژاردن هاتوونه‌ته كۆنگره.
روونیكرده‌وه، به‌رپرسی لق و سه‌ركردایه‌تی، بێ هه‌ڵبژاردن هاتوونه‌ته كۆنگره، كۆی گشتیی ئه‌ندامانی كۆنگره 1056 ئه‌ندامه.
هه‌روه‌ها گوتی: 51 ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و 9 یه‌ده‌گ بۆ سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵده‌بژێرن، 10 ئه‌ندامیش له لایه‌ن جه‌نابی سه‌رۆكه‌وه ده‌ستنیشان كراون. هه‌ڵبژاردنی سه‌ركردایه‌تی ئه‌مڕۆ كۆتایی دێت و هه‌ر ئه‌ندامێكی كۆنگره بۆی هه‌یه 41 ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێرێت. یه‌ده‌گه‌كانیش به گوێره‌ی ده‌نگ هه‌ڵده‌بژێردرێن.
له باره‌ی ئه‌ندامانی كۆنگره‌وه گوتی: بۆ هه‌ر هه‌زار ئه‌ندامێك یه‌ك كه‌س هێنراوه، 190 بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌بووه، هه‌ر بازنه‌ی 4 هه‌زار كه‌س بووه، 190 لێكدانی 4000 بكرێت، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه، بێ هه‌ڵبژاردن هاتووه.
روونیكرده‌وه، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی، به‌رپرسی لقه‌كان، لیژنه‌ی ئاماده‌كار بێ هه‌ڵبژاردن هاتوونه‌ته كۆنگره، هه‌ندێك كه‌سایه‌تی و پێشمه‌رگه‌ی دێرین، له سه‌ره‌تای شۆڕشه‌وه له‌گه‌ڵ پارتی بوونه ئه‌وانیش به گوێره‌ی به‌ركه‌وته‌ی خۆیان هاتوونه‌ته كۆنگره.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دوای پێنج ساڵی دیكه، پارتی كۆنگره‌ی 15ی خۆی ده‌به‌ستێت و ئه‌وه له په‌یڕه‌ی ناوخۆی پارتی جێگیر كراوه.