کەمێك پێش ئێستا پرۆسەی دەنگدان بۆ کۆمیتەی ناوەندی پارتی دەستیپێکرد و سەرۆک مەسعود بارزانی بهشداری لهپرۆسهكهدا كرد و دهنگی دا.
سەرچاوەیەکی میدیایی رایگەیاند، پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دەستیپێکردووە و هەوڵدەدرێت ئەمڕۆ کارەکانی کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان تەواوبێت.
ئاماژەی بەوەشکرا، پرۆسەی دەنگدان بە دەست هیچ گرفتێکی تەکنیکی نییە، ئەوەی دەبێتە گرفت کاتی دەنگدانە، چونکە ئەندامانی کۆنگرە دەتوانن دەنگ بە هەر 41 کاندید بدەن، ئەمەش کاتی پێویستە.
وە هەروەها، زیاتر لە هەزار ئەندامی کۆنگرە لە پرۆسەی هەڵبژاردنی کۆمیتەی ناوەندی بەشدارن.
پێشتر مەحموود محەممەد ئەندامی کۆنگرەی 14ی پارتی رایگەیاندبوو، بەهۆی بوونی کێشەی تەکنیکی دوێنێ پرۆسەی دەنگدان بە ئەلیکترۆنی وەستێنراوە، ئەمڕۆ بەشێوەی دەنگدانی دەست پرۆسەی هەڵبژاردنی کۆمیتەی ناوەندی بەڕێوەدەچێت.