پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دواخرا

ئەمڕۆ هەینی 04ـی 11ـی 2022 دووەم ڕۆژی چواردەمین کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوەچوو، دوای ئەوەی کە بڕیاردرا بە گۆڕینی ناوی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی بۆ کۆمیتەی ناوەندی و دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ کۆمیتەی ناوەندی کرایەوە، پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دەستی پێ کرد، پاشان بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە دواخرا.

بڕیارە کاتژمێر 11:00ـی بەیانی، سبەی شەممە دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی بەڕێوە بچێت.

بڕیاربوو دەنگدانەکە بەشێوەی ئەلیکترۆنی بێت و تێیدا 51 ئەندام هەڵدەبژێردرێن و 9 ئەندامی یەدەگیش دەبێت.

ھەواڵی زیاتر