
هونەرمەندی ناسراو بەیتۆ جان کە بە گۆرانی ”ئاگر کەتیە دلی من” ناسراوە، لە وتووێژێکدا سەبارەت بە نەخۆشییەکەی لەگەڵ بەشی کوردیی ڕادیۆی سوید دەڵێت: ”ناتوانم نۆرماڵ نان و ئاو بخۆم و گۆرانی بێژم. بەڵام بەردەوام گۆرانی دەنووسم و خۆشەویستیم بۆ کورد و کوردستان لەسەر پێ ڕامدەگرێت”.