پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

مەحموود محەمەد: هەندێک کەس خۆیان کشاندووەتەوە و هەندێکیش زیاد بوون

مەحموود محەمەد، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی لەلایەن کۆمیتەی ناوەندییەوە هەڵدەبژێردرێن و دواتر دەستەی کارگێڕی له‌لایەن مەکتەبی سیاسییەوە هەڵدەبژێردرێت، کە نزیکەی ١٤٠ کەس خۆیان هەڵبژاردووە.

لەبارەی کشانەوەی هەندێک لە ئەندامانی کۆنگرە بۆ کۆمیتەی ناوەندی، مەحموود محەمەد ئاماژەی دا،  هەندێک کەس خۆیان کشاندووەتەوە و هەندێکیش زیاد بوون، بەڵام هۆکارەکە نازانین چییە و بۆ خۆیان کشاندووەتەوە، هەندێکیش هەر پێیان وابوو پێشمەرگە و کادری پارتین و دەرفەت بە کەسانی تر دەدەن.

مەحموود محەمەد ڕوونیشی کردەوە، هەر ئەندامێکی کۆنگرە ده‌توانی ٤١ کەس هەڵبژێرێ و هیچ لیستێک نەبوو لە نێو کۆنگرەکەدا.