به گوێره‌ی زانیارییه‌كان له كۆنگره‌ی 14ـی پارتی دیموكراتی كوردستان، بڕیاردرا پۆستی سکرتێری مەکتەبی سیاسی نه‌مێنێت و مەکتەبی سیاسی نوێ، چوار کارگێڕی دەبێت.
هه‌ر به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له كۆنگره‌ی 14ـی پارتی، بڕیاردرا له بری سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی هه‌بێت.
ئه‌وه‌ش له كۆنگره خراوه‌ته‌ڕوو، 15 تا 17 ئه‌ندام مه‌كته‌بی سیاسی له‌ناو كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵده‌بژێردرێت و پێنجیان ده‌بنه ده‌سته‌ی كارگێڕ و یه‌كێكیان ده‌بێته به‌رپرسی ده‌سته.
له كۆنگره ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەبێتە مەکتەبی رێکخستنی پارێزگا.