چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

کۆنگرەی 14ی پارتی ژمارەیەک بڕیاریدا

ئه‌مڕۆ هه‌ینی و له‌ دووه‌م ڕۆژی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ شاری دهۆك، چه‌ند بڕیارێكی نوێ دران و گۆڕانكاری كران.

سەرچاوەیەک رایگەیاند: ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ دووه‌م رۆژی كۆنگره‌ی 14ی چه‌ند بڕیارێكی نوێ دران و په‌سندكران و گۆڕانكاری كران.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ئه‌و بڕیارانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌نێو كۆنگره‌ دران بریتین له‌:-

1-  دامەزراندنی ئەنجوومەنی تێکۆشەران.

2- بڕیاردرا بە گۆڕینی ناوی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیەکانی بۆ کۆمیتەی ناوەندی.

3- پێکهێنانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارێزگای دهۆک.

4- بڕیاردرا ژمارەی کارگێڕانی لقەکان بۆ شەش کارگێڕ کەم بکرێنەوە.

كه‌ هەر ئه‌مشه‌و هه‌ینی كۆتایی به‌ كاره‌كانی كۆنگره‌ی 14ی پارتی ده‌هێنرێ و كۆنگره‌ كۆتایی دێت.