به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌مووی سه‌رجه‌م شاره‌كان بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئاسمان له هه‌ردوو ڕۆژه‌كه‌دا هه‌وراوی ده‌بێت.
كه‌شناسی سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند: ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێته‌وه له تۆماره‌كانی دوێنێ پێنجشه‌م.
ڕاشیگه‌یاند: خێرایی با له‌نێوان له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و ئاراسته‌ی باش به‌ره‌و باكوری خۆرهه‌ڵات ده‌بێت، هه‌روه‌ها مه‌ودای بینینیش له‌نێوان 9-10 كم ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌مووی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، پله‌ی گه‌رماش نزیك ده‌بێته‌وه له تۆماره‌كانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی.
ئاماژه‌شی دا: ئاراسته‌ی با به‌ره‌و خۆرهه‌ڵات ده‌بێت و خێراییه‌كه‌شی له‌نێوان له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت، هه‌روه‌ها مه‌ودای بینینیش له‌نێوان 9-10 كم ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراوی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه دیاری كرد:-
هەولێر: 25 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 22 پلەى سیلیزى
دهۆک: 24 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 27 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 24 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 25 پلەى سیلیزى
سۆران: 22 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 30 پلەى سیلیزى