ئه‌مڕۆ هه‌ینی كاره‌كانی دووه‌م ڕۆژی كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری دهۆك ده‌ستی پێ كرد و ئه‌مڕۆ له دووه‌م ڕۆژی كۆنگره‌دا ده‌نگ له‌سه‌ر به‌ربژێره‌كان بۆ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی ده‌درێت.
دووه‌م ڕۆژی كۆنگره‌ی 14ی پارتی كه‌مێك پێش ئێستا به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و هه‌ردوو جێگرانی نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی ده‌ستی پێ كرد.
سەرچاوەیەک رایگەیاند: بڕیاره ئه‌مڕۆ له دووه‌م ڕۆژی كۆنگره‌ی 14 راپۆرتی لیژنه‌كان بخوێندرێته‌وه و په‌یڕه و پڕۆگرامی ناوخۆی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌لایه‌ن ئه‌ندامانه‌وه په‌سند بكرێت.
ڕاشیگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ش ده‌نگ له‌سه‌ر به‌ربژێرانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی بدرێت كه 132 ئه‌ندام خۆیان بۆ ئه‌نجوومه‌نه‌كه به‌ربژێر كردووه، ده‌نگدانه‌كه‌ش به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی ده‌بێت.
دوێنێ پێنجشه‌م له شاری دهۆك كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك بارزانی ده‌ستی پێ كرد، له یه‌كه‌م ڕۆژی كۆنگره‌دا سه‌رۆك بارزانی به سه‌رۆكی پارتی هه‌ڵبژێردرایه‌وه، هاوكات هه‌ریه‌ك له نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی به جێگرانی سه‌رۆك هه‌ڵبژێردران.