سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

عه‌ماڕ حه‌كیم په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی و كادیر و لایه‌نگرانی پارتی ده‌كات

سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی و سه‌ركردایه‌تی و جه‌ماوه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان كرد.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌ شاری دهۆك، كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك بارزانی ده‌ستی به‌ كاره‌كانی كرد، له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی كۆنگره‌دا سه‌رۆك بارزانی به‌ سه‌رۆكی پارتی هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌، هاوكات هه‌ریه‌ك له‌ نێچیرڤان بارزانی و مه‌سروور بارزانی به‌ جێگرانی سه‌رۆك هه‌ڵبژێردران.

له‌مباره‌یه‌وه‌ عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی له‌ تویتێكدا پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆك بارزانی و سه‌رجه‌م ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد.

حه‌كیم له‌ تویته‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: پیرۆزبایی له‌ سه‌ركردایه‌تی و كادیران و جه‌ماوه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌م به‌بۆنه‌ی به‌ستنی كۆنگره‌ی 14ی پارته‌كه‌یان.

ڕاشیگه‌یاند: هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌م به‌بۆنه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی متمانه‌ و دووباره‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی و مه‌سروور بارزانیش ده‌كه‌م كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تییه‌وه‌ به‌ جێگرانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردران.