وهزارهتی خوێندنی باڵا ڕایگهیاند: ژمارەیەک لە دەرچووانی پۆلی دوانزەی ئامادەی کە پێشتر لە ئەنجامەکانیان نووسرابوو (وردبینی دەکرێت)، لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ناویان گەڕایەوە و لە ئێستادا دەتوانن شوێنی وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان بەپێی کۆنمرەکانیان وەربگرنەوە.
لهمبارهیهوه دكتۆر خەتاب ئەحمەد مستەفا بەڕێوەبەری گشتی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند: ئەو دەرچووانەی پۆلی دوانزەی ئامادەیی کە پێشتر لە ئەنجامەکانیان نووسرابوو وردبینی دەکرێت، لە ئێستادا بەپێی کۆنمرەکانیان ناویان لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان گەڕاوەتەوە و دەتوانن لە وێبسایتی regayzanko.com لە شوێنی وەرگرتنیان دڵنیا ببنەوە کە ژمارەیان نزیکەی (1300) وەرگیراوە.
گوتیشی: داوا لەو دەرچووانە دەکەین لە هەفتەی داهاتوودا پەیوەندی بکەن بەو کۆلێژ و بەشانەی کە ناویان لێی گەڕاوەتەوە بۆ ئەوەی مامەڵەی خۆتۆمارکردن ئەنجام بدەن.
بەڕێوەبەری گشتی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون ئاماژهی بهوهش دا: لە ئایندەیەکی نزیکدا ناوی ئەو دەرچووانەش ڕادەگەیەنرێت کە لە ڕێگەی فۆڕمی ڕاستەوخۆ داواکارییان پێشکەش کردبوو بۆ وەرگرتنیان لەو کۆلێژ و بەشانەی کورسی بەتاڵیان ماوەتەوە.
جهختیشی كردهوه: تایبەت بە دەرچووانی قوتابخانه کوردییەکانی ناوچە دابڕاوەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بەهەمانشێوە ناویان لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی خوێندکاران و قوتابییانی هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە.