نێچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌ی چوارده‌یه‌می پارتیدا، متمانه‌ی كۆنگره‌ی به‌ده‌ستهێنا بۆ دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به جێگری سه‌رۆكی پارتی و رایگه‌یاند، جه‌نابی سه‌رۆك ره‌مزی خه‌بات و به‌رخودانی گه‌لی كوردستانه، كاتێك سه‌رۆك بارزانی، رابه‌رایه‌تی ده‌كات، هه‌موو گه‌لی كوردستان خۆی به هێز ده‌بینێت، دڵنیایه له‌وه‌ی به‌رگری له مافه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كانی ده‌كات.
ده‌قی وتاری نێچیرڤان بارزانی
جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی
هه‌ڤاڵانی به‌ڕێز
ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان
ئه‌م كاته‌تان باش
له‌م رۆژه‌دا، هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ جه‌نابی سه‌رۆك و بۆ هه‌مووتان و كۆنگره‌ی پارتیمان ده‌خوازم.
سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی چوارده‌ی پارتی، ده‌بێته سه‌ركه‌وتنی هه‌موو پارتییه‌ك و مایه‌ی به‌هێزبوونی گه‌لی كوردستان، ده‌مه‌وێت لێره‌دا زۆر سووپاسی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی بكه‌م، بۆ متمانه دانه‌وه‌ی به من، وه‌ك جێگری سه‌رۆكی پارتی، متمانه و ره‌زامه‌ندی جه‌نابیان، گه‌وره‌ترین و گرنگترین هێزه بۆ من، له هه‌موو روویه‌كه‌وه.
جه‌نابی سه‌رۆك
به‌ڵێنی ئێمه هه‌میشه ئه‌وه بووه، كه دڵسۆزی بیروباوه‌ڕ و ئامانجه‌كانی جه‌نابت بین، هه‌موو كار و ئامانجه‌كانی ئێوه‌ش تێكۆشان بووه له پێناو ئاشتی و ئازادی و پێشكه‌وتنی كوردستان.
جه‌نابی سه‌رۆك ره‌مزی خه‌بات و به‌رخودانی گه‌لی كوردستانه، كاتێك سه‌رۆك بارزانی، رابه‌رایه‌تی ده‌كات، هه‌موو گه‌لی كوردستان خۆی به هێز ده‌بینێت، دڵنیایه له‌وه‌ی به‌رگری له مافه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كانی ده‌كات، گه‌لی كوردستان زۆر ده‌ستكه‌وتی مێژووی به‌ده‌ستهێناوه، سه‌رۆك بارزانی رۆڵی هه‌ره سه‌ره‌كی هه‌بووه له به‌ده‌ستهێنانی هه‌موو ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه بۆ گه‌لی كوردستان.
هه‌میشه به‌رگری كردووه بۆ پاراستنی هه‌موو ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه. له كاتی فه‌رمانده‌یی كردنی شه‌ڕی داعشیشدا له جیاتی هه‌موو جیهان به‌رگری له به‌هاكانی ئازادی و پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی كرد، ده‌بێت هه‌موومان هاوكار و یارمه‌تیده‌ری جه‌نابی سه‌رۆك بین، بۆ یه‌كڕیزی ناوخۆ له پێناو یه‌كڕیزی ناوخۆیی هه‌موو پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستانی، چونكه ئامانجی جه‌نابیان هه‌میشه ئه‌وه‌یه گه‌لی كوردستان به ئاشتی و ئازادی بژیت، ته‌نیا ئه‌وه‌شه گه‌لی كوردستان پێش ده‌خات.
یه‌كگرتوویی ناوخۆیی پارتی سه‌رچاوه‌ی هێزی سه‌ره‌كییه بۆ ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌ری پارتیمان، كه هه‌میشه باوه‌ڕێكی مه‌زنیان به سه‌ركه‌وتنی به‌رده‌وامی پارتی هه‌یه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ده‌بینین پارتی به‌رده‌وام سه‌رده‌كه‌وێت، به‌هه‌ر نرخێك بێت، ده‌بێت ئه‌و یه‌كگرتووییه بپارێزین.
له كۆنگره‌ی رابردوودا گوتم، پارتی ده‌بێت ببێته حزبی خاوه‌ن زۆرینه‌ی كوردستان، به هیممه‌تی هه‌موولایه‌كتان توانیمان و كردمان، ئێستاش به‌رده‌وام ده‌بین، تاكو به كاری زیاتر و فراوانتركردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و به باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان و به‌هێزكردنی یه‌كگرتوویی هه‌رێمی كوردستان، ببینه حزبی خاوه‌ن زۆرینه‌ی ته‌واو له كوردستاندا.
جێگه‌ی دڵخۆشییه‌كی گه‌وره‌یه، كه به‌شداری ئافره‌تان له كۆنگره‌ی چوارده‌ی پارتی فراوان بووه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و فراوانبوونه له كاری پارتییدا ره‌نگ بداته‌وه، ده‌بێت پارتی زیاتر رێگه بۆ به‌شداری ئافره‌تان له كاری حكومه‌ت بكات و ئافره‌تانی كوردستان زیره‌ك و لێهاتوون، ئافره‌تانی پارتی له‌و بوارانه‌دا، كه كار و به‌رپرسیارێتییان گرتووه‌ته ئه‌ستۆ، ئه‌ركی خۆیان به باشی به‌جێگه‌یاندووه، ده‌بێت ده‌نگ و رۆڵی ئافره‌تان له ناو پارتییدا زۆر زیاتر بكه‌ین.
گۆڕانكاری و چاكسازی یاسایی زۆرمان كرد، بۆ دابینكردنی مافی ئافره‌ت، ده‌بێت هێشتا زیاتری بكه‌ین، ده‌بێت رۆڵی ئافره‌تان له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان كاراتر بكه‌ین، ئازادیخوازان به‌ر له هه‌مووان ده‌بێت ئافره‌ت ئازاد بكه‌ن، ئازادی ژنان له كوردستان و وڵاته‌كه‌مان و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان زۆر به‌هێزتر و به‌رهه‌مدارتر ده‌كات.
هه‌ڤاڵانی هێژا..
له كاتی ئاماده‌كاری كۆنگره‌دا، گوڕوتینێكی زۆر له‌ناو ئه‌ندامانی پارتی به‌دیده‌كرا، زۆر گرنگه هه‌موو ئۆرگانه‌كانی پارتی درێژه به‌و گه‌رموگوڕییه بده‌ن، ده‌بێت به هه‌موومان رێگه خۆش بكه‌ین بۆ ده‌ستپێشخه‌ری گه‌نجانی پارتی. نه‌وه‌ی تازه له ناو پارتییدا خاوه‌ن بیرۆكه و داهێنانی تازه‌ن، ئه‌م هزره تازه‌یه به تێكه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ شاره‌زایی خه‌باتگێڕانی پارتییدا ده‌توانێت پارتی زۆر به‌هێز بكات. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئێمه له هه‌موو ئۆرگانه‌كانی پارتیدا ده‌بێت رێگه بۆ ده‌ستپێشخه‌ری لاوانی پارتی خۆش بكه‌ین.
لێره‌وه به كچ و كوڕانی پارتی ده‌ڵێین، مه‌وه‌ستن به‌رده‌وام، كاری نوێ و داهێنانی نوێ بكه‌ن و پارتی له هه‌موو ئاسته‌كاندا یارمه‌تیده‌ری ئێوه ده‌بێت. لاوانی پارتی هێزێكی تازه و داهێنه‌ری پارتین و هیوا به‌خشن.
بارزانی نه‌مر، مێژووییه‌كی ئه‌فسانه‌یی خوڵقاند، چونكه باوه‌ڕێكی زۆری به هێزی لاوانی كوردستان هه‌بوو. بزووتنه‌وه‌كه‌ی به هێزی لاوانی بارزانی ده‌ستپێكرد. دوای ئه‌وه‌ش شۆڕشی سه‌رتاسه‌ری كوردستانی به هێزی لاوانی هه‌موو كوردستان هه‌ڵگیرساند و درێژه‌ی پێدا.
باوه‌ڕی بارزانی نه‌مر و مێژووی خه‌باته‌كه‌ی هێزێكی گه‌وره و به‌رده‌وامن بۆ هه‌موومان.
بارزانی باوه‌ڕێكی به‌هێزی به پشتیوانی خوای گه‌وره بوو، دژی سته‌مكاران، هه‌روه‌ها باوه‌ڕی به هێز و توانای گه‌لی كوردستان هه‌بوو، بارزانی ئه‌و باوه‌ڕ و توانایه‌ی كرده بزووتنه‌وه‌یه‌كی شۆڕشگێڕی گه‌وره، كه هه‌موو گه‌لی كوردستانی خسته جووڵه‌وه. به هۆی خه‌باتی بارزانی و پارتییه‌وه بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی هاوچه‌رخی گه‌لی كوردستان، ده‌وڵه‌تی عێراق له دوای شۆڕشی چوارده‌ی ته‌مموزی 1958دا كورد و عه‌ره‌بی كرده هاوبه‌ش له عێراق، هه‌روه‌ها رێككه‌وتننامه‌ی یازده‌ی ئازاری 1970، بووه گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌نامه كه ده‌وڵه‌تی عێراق به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی دان به مافه‌كانی گه‌لی كوردستاندا بنێت.
ئێمه له هه‌موو سه‌ركه‌وتنه‌كاندا، ده‌بێت خه‌بات و قوربانیدانی بارزانی نه‌مرمان له بیر بێت، لێره‌وه سڵاو ده‌نێرین بۆ گیانی پاكی بارزانی نه‌مر و كاك ئیدریس و هه‌موو شه‌هیدانی پارتی و كوردستان.
بێگومان هه‌موومان له‌م كۆنگره‌یه‌دا، چاومان له شوێنی ئه‌و قاره‌مان و تێكۆشه‌ره دێرینانه‌یه، نه‌وه‌ی زێڕینی پارتین، كه له كۆنگره‌كانی رابردوودا له‌گه‌ڵمان بوون و ئێستا له ژیاندا نه‌ماون، سڵاو له گیانی پاكی هه‌موویان.
هه‌ڤاڵانی خۆشه‌ویست..
پارتی دیموكراتی كوردستان هێزێكی سه‌ره‌كی كوردستانی عێراقه، یه‌كێكه له كاریگه‌رترین و گه‌وره‌ترین هێزه سیاسی و جه‌ماوه‌رییه‌كانی عێراق، هه‌روه‌ها جێگه‌ی ئومێدی هه‌موو گه‌لی كوردستانه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی چوارده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه بۆ هه‌موو كوردستان و عێراق.
لێره‌وه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه، پارتی دیموكراتی كوردستان دوای ئه‌م كۆنگره‌یه به گڕوتینی تازه‌وه به‌ره‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان هه‌نگاو ده‌نێت و هه‌وڵێكی ته‌واو ده‌دات بۆ به‌هێزكردنی دامه‌زراوه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستپێكردنی گفتوگۆیه‌كی كراوه له‌سه‌ر باشكردنی به‌ڕێوبردن و دۆخی سیاسی كوردستان. له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی كوردستان گفتوگۆی راشكاوانه ده‌ستپێده‌كه‌ین، به تایبه‌تیش ئه‌و گفتوگۆیه ده‌بێت له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان یه‌كێتی و لایه‌نه‌كانی دیكه بكه‌ین و كێشه‌كانی نێوانمان ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێن.
چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشانه زۆر پێویسته بۆ به‌هێزكردنی هه‌رێمی كوردستان، زۆر پێویسته پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌موو حزبه‌كانی كوردستاندا كراوه بێت. حزبه‌كان له زۆر قۆناغدا دڵنیابوون له پارتی، ده‌بێت ئه‌و دڵنیاییه به‌رده‌وام نوێ بكه‌ینه‌وه، فراكسیۆنه‌كانی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، په‌رله‌مانی كوردستان و عێراق، ده‌بێت زۆر به كراوه‌یی هه‌ڵسوكه‌وت و كار له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی دیكه بكه‌ن، كێشه‌ی گه‌لی كوردستان، كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی رۆژهه‌ڵاته. پارتی وه‌ك هه‌میشه سووره له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌گۆڕی خۆی بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی كێشه‌كان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات.
گه‌لی كوردستان ده‌توانێت سوود له پێشكه‌وتنه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه وه‌ربگرێت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌ی به ئاشتیانه و دوور له توندوتیژی، ئه‌مه‌ش باشترین و گونجاوترین رێگه‌یه.
به‌ڕێزان..
پارتی هه‌ر له دامه‌زراندنییه‌وه، هێزێكی گه‌وره‌ی بزووتنه‌وه‌ی سیاسی و دیموكراسی عێراق بووه، به هێزی پارتی له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو خه‌ڵكی عێراق بووه، ئێستاش دوای ته‌واوبوونی كاره‌كانی كۆنگره، به هێزێكی تازه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه عێراقییه‌كان به‌شدار ده‌بین، كه كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو عێراقییه‌كان بكه‌ن و جیاكاری له نێوان نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كانی عراق نه‌كه‌ن، داوا له حكومه‌تی تازه‌ی عێراق ده‌كه‌ین، هه‌لی كار و خزمه‌تگوزاری له باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق زیاتر و باشتر بكه‌ن، یارمه‌تی كه‌رتی تایبه‌ت بده‌ن، ناوچه وێرانكراوه‌كانی سوننه ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه، دۆخی كه‌ركووك، شنگال، خانه‌قین و مه‌خموور ئاسایی بكه‌نه‌وه، مادده‌ی 140ی ده‌ستوور وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكه‌ن. رێگه له پێشێلكردنی ماف و ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگرن.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت دۆخی عێراق چاره‌سه‌ر بكه‌ین، نابێت مافی هیچ پێكهاته‌یه‌كی عێراق پێشێل بكرێت، نابێت هیچ هێزێكی جه‌ماوه‌ری عێراقیی دوور بخرێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش حكومه‌تی عێراق و هه‌موو هێزه عێراقییه‌كان ده‌بێت باوه‌شێكی گه‌وره بۆ دانووستانێكی تازه له‌گه‌ڵ ره‌وتی سه‌در بكه‌نه‌وه، چونكه سه‌درییه‌كان هێزێكی گه‌وره‌ی سیاسیی و جه‌ماوه‌ری عێراقن.
به كردنی عێراق به ده‌وڵه‌تی هه‌موو پێكهاته و هێزه‌كان و به جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و سیستمی فیدراڵی ده‌توانێت سه‌روه‌ری عێراق بپارێزرێت، ئه‌وه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان و هه‌موو پێكهاتهكانییهتی.
هه‌ڤاڵانی خۆشه‌ویست
ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی چوارده‌ی پارتی
لێره‌دا ده‌مه‌وێت كه‌سێكی خۆشه‌ویست، بۆ پۆستێكی تازه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، كاندید بكه‌م، ئه‌ویش كاك مه‌سروره، بۆ پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان. كاك مه‌سرور په‌روه‌رده‌ی جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانییه، كه‌سێكی زۆر خۆشه‌ویستیش بووه له لای باوكم، كاك ئیدریس، كه‌سێكی به‌توانایه، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی پارتی به‌ر له هه‌موویان شایه‌تن، بۆ توانای ئه‌و به‌ڕێزه، خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی سه‌قامگیری و ئارامی كوردستانی كردووه، ئێستاش وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌ركێكی زۆر قورسی له‌سه‌ر شانه، كه ده‌بێت هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه یارمه‌تی بده‌ین بۆ سه‌ركه‌وتنی له‌و ئه‌ركه قورسه، كه له ئه‌نجامیدا، سه‌ركه‌وتنی ئه‌و سه‌ركه‌وتنی پارتی دیموكراتی كوردستانه و ده‌بێت پشتی بگرین و یارمه‌تی بده‌ین. پارتی كار و ئه‌ركی زۆری له پێشه، به دڵنیاییه‌وه، من و كاك مه‌سرور ده‌مانه‌وێت به‌یه‌كه‌وه به شه‌رعییه‌تی ئێوه هاوكارییه‌كی زیاتری جه‌نابی سه‌رۆك بكه‌ین، داواتان لێده‌كه‌م، پێشنیازه‌كه‌م قبووڵ بكه‌ن، سه‌ركه‌وتن بۆ پارتیی، ئه‌و پارته‌ی ئاڵای شۆڕشی هه‌ڵكرد، بژی كوردستان پێكه‌وه له ژێر رێبه‌رایه‌تی سه‌رۆكی نه‌ته‌وه‌ییمان سه‌رۆك بارزانی بۆ ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌تر له‌م وڵاته.
زۆر سووپاس بۆ هه‌موولایه‌كتان
به‌خێر بێن.