عومران خان سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی پاكستان ته‌مه‌ن حه‌فتا ساڵ له هه‌وڵێكی تیرۆركردن ڕزگاری بوو و له هه‌مانكاتیشدا ئه‌و چه‌كداره كوژرا كه ته‌قه‌ی لێ كردبوو.
عومران خان بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌ی لایه‌نگرانی خۆی له‌به‌رده‌م خه‌ڵكێكی زۆری لایه‌نگرانیدا ده‌ركه‌وت و دڵنیای كردنه‌وه كه ساغه و هیچی به‌سه‌ر نه‌هاتووه.
عومران خان له هه‌وڵی تیرۆركردنهكهدا برینداربووه، به‌ڵام خێرا بۆ شاری لاهوور گوێزرایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پزیشكه‌كان تیماری بكه‌ن.
له كاتی ته‌قه‌كردن له عومران خان ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی پارته‌كه‌ی برینداربوون.
میدیاكانی پاكستان ڕایانگه‌یاند كه عومران خان له ناوچه‌ی گۆجران واڵا برینداربوو له‌و كاته‌ی له پێشه‌وه‌ی ڕێپێوانێكهوه به‌ره‌و ئیسلام ئاباد ده‌چوون له هه‌وڵێكدا بۆ ڕه‌خنه‌گرتن له سیاسه‌تی حكوومه‌تی ئێسته‌ی وڵاته‌كه‌ی و داواكردنی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خته.
له‌كاتی تهقهلێ كردنیدا خه‌ڵكه‌كه تووشی شڵه‌ژان و دڵه‌ڕاوكێ بوون هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو دواتر عومران خان له‌به‌رده‌م لایه‌نگرانیدا ده‌ركه‌وت و له‌وه‌ی دڵنیاكردنه‌وه كه هیچی به‌سه‌ر نه‌هاتووه.