هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

دڵشاد شەهاب: سەرۆک بارزانی خۆی چاودێری رەخنە و سکالاکانی دەکات

دڵشاد شەهاب ئەندامی کۆنگرەی 14ـی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئاشکرایکرد کە سەرۆک بارزانی راستەخۆ چاودێری رەخنە و سکاڵاکانی ناو کۆنگرە دەکات.

نەورەس عەبدوڵڵا نێردراوی بۆ رووماڵکردنی بەڕێوچوونی کۆنگرەی 14ـی پارتی کە لە دهۆک بەرێوەدەچێت، لەبارەی پەیامی سەرۆک بارزانی و گفتوگۆکانی ناو هۆڵی کۆنگرە قسەی لەگەڵ دڵشاد شەهاب کرد.

دڵشاد شەهاب گوتی: جەنابی سەرۆک ئەمڕۆ هەواڵێکی دڵخۆشکەری بۆ هەموومان پێبوو و رایگەیاند خۆی سەرپەرشتیاری گلەیی و رەخنەی کادیرانی پارتی دەکات.

بەپێی بەرنامەی کاریی رۆژی یەکەمی کۆنگرە، کاتژمێر دووی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ (پێنجشەممە، سێی تشرینی دووەم)، لیژنەی سکاڵا و پێشنیار پێکدێت و 10 ئەندام لە خۆ دەگرێت. هەر ئەمڕۆ لیژنەکانی پرۆگرام، پەیڕەوی ناوخۆ و راپۆرتی سیاسیش پێکدێن.

دڵشاد شەهاب سەبارەت بە گۆڕانکارییەکان و پۆستەکانی سەرۆک و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، رایگەیاند کە “پێویستە سەرەتا پەیڕەی ناوخۆیی هەموار و پەسند بکرێت و دواتر بە پێی پەیڕەوی ناوخۆیی هەڵبژاردن بکرێت”.

ئەو دووپاتیکردەوە، “هەڵبەت دەتوانم لەبری هەموو ئەندامانی کۆنگرە ئەو قسەیە بکە، ئێمە سەرۆک هەڵنابژێرین، بەڵکو داوای لە جەنابیان دەکەین بۆ قۆناغی داهاتووش پێشڕەوایەتی ئێمە بکات”.