بە گوژمەی زیاتر لە 550 ملیۆن دینار شەقامەکانی گەڕەکێک لە چۆمان قیرتاو دەکرێن

لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەست کراوە بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی کۆنکریت و قیرتاو و دروستکردنی دیواری ڕاگر لە گەڕەکی سەروەرانی قەزای چۆمان.

موخلیس ناوەندەیی، سەرۆکی شارەوانیی قەزای چۆمان، بە سەرچاوەیەکی ڕاگەیاند: ”لە درێژەی کار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی حکوومەتیی هەرێمی کوردستاندا دەستمان کردووە بە قیرتاوکردنی گەڕەکی سەروەران لە سەنتەری قەزای چۆمان بە گوژمەی 550 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی پەرەپیدانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کە لەلایەن کۆمپانیای بەهات جێبەجێ دەکرێت”.

گوتیشی: ”پڕۆژەکە پێک هاتووە لە کۆنکریت و قیرتاو و دروستکردنی دیواری ڕاگر بۆ شەقامەکە لەگەڵ چەند خزمەتگوزارییەکی دیکەی جۆراوجۆر.”

ھەواڵی زیاتر