هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

پۆلیسی هه‌ولێر ئافره‌تێك به‌تۆمه‌تی سووتاندنی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ستگیرده‌كات

پۆلیسی هه‌ولێر ئافره‌تێكی به‌تۆمه‌تی سووتاندنی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ستگیركرد.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2ـی تشرینی دووه‌می 2022، هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، توانیویانه‌ ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 29 ساڵ ده‌ستگیربكه‌ن كه‌ شه‌وی رابردوو به‌ چه‌كوش له‌ هاوسه‌ره‌ 49 ساڵه‌كه‌ی داوه‌ و كوشتوویه‌تی و دواتر نه‌وتی پێداكردووه‌ و نێو گه‌رماودا سووتاندوویه‌تی.

گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر گوتیشی: ئافره‌ته‌كه‌ دوای سووتاندنی هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك چووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ و دوای ئه‌وه‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌ ماڵه‌وه‌ به‌ دراوسێكانی گوتووه‌، “هاوسه‌ره‌كه‌م خۆی سووتاندووه‌”.